گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گەورەترین زیان بەر کورد دەکەوێت

پارتی لە دادگای فیدڕاڵی عێراق سکاڵای تۆمار کرد

2019.08.07 - 15:03
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی لە دادگای فیدڕاڵی عێراق سکاڵای تۆمار کرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- شەهرام عەزیز پارتی دیموکراتی کوردستان دژی هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، لە دادگای فیدڕاڵی عێراق سکاڵای تۆمار کرد، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی حیزبەکەش دەڵێت، کورد گەورەترین زیان دەکات ئەگەر بەو شێوەیە هەڵبژاردن بکرێت. . خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "لە دادگای فیدراڵی عێراق سکاڵامان تۆمار کردووە، دژی ئەو بڕگەیەی کە دەڵێت، پێویستە هەموو هاوڵاتییەک لە پارێزگاکەی خۆی دەنگ بدات، پێویستە ئەو بڕگەیە لاببرێت". . وتیشی، چەندین هەزار هاوڵاتی کوردی نەینەوا و شنگال ئاوارەن و شوێنەکانی خۆیان جێهێشتووە و ناشتوانن بگەڕێنەوە، چۆن دەبێت مافی دەنگدانیان بفەوتێت؟، کە بەپێی یاسا هەموو هاوڵاتییەک لە هەر جێگەیەکی دنیا بێت، دەتوانێت دەنگ بدات. . خەسرۆ گۆران باسی لەوەشکرد: "ڕاستە ڕەخنەمان لە کۆی پرۆسەکە و لەکاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکەش هەیە، بەڵام سکاڵاکەمان تەنها دژی ئەو بڕگەیەیە، چونکە بەپێی ئەو بڕگەیە، کورد گەورەترین زیانی بەردەکەوێت". . سەبارەت بەوەی پارتی بڕیاریداوە بەشداری ئەو هەڵبژاردنە بکات یاخود نا؟، ئەو بەرپرسەی پارتی ڕوونیکردەوە، هێشتا هیچ بڕیارێکیان نەداوە و زووە بۆ قسەکردن لەسەر ئەوە، لەکاتی خۆیدا لەوبارەیەوە بڕیاری گونجاو دەدەن. . ئەمە لەکاتێکدایە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریدا لە کاتی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، پرۆسەکە پارێزگای کەرکوکیش بگرێتەوە و هەروەها بەپێی بڕگەیەکی یاساکەش، هەموو هاوڵاتییەک پێویستە لە پارێزگاکەی خۆی دەنگ بدات، بەپێچەوانەوە مافی دەنگدانی نابێت. . بڕیارە مانگی نیسانی 2020 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بە کەرکوکیشەوە بەڕێوە بچێت. . .