گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بڕیارێکی وەزارەتی دارایی تایبەت بە پلە بەرزکردنەوە ئاشکرا دەکرێت

2022.08.11 - 16:37
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیارێکی وەزارەتی دارایی تایبەت بە پلە بەرزکردنەوە ئاشکرا دەکرێت

 

ناس کورد- 

ئەندامێکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە کار دەکات بۆ ئەو مامۆستایانەی گرێبەست و وانەبێژ بوونە و بوونەتە ھەمیشەیی و پێشتر چەند ساڵ خزمەتیان ھەبووە برێک پارەیان لێ وەربگرن و بە خزمەت بۆیان ھەژمار بکرێت و پلەیان بەرز بکرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

گوڵستان باقی، ئەندامی لیژنەی پەروەردە وخوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان (پێنجشەممە 11-8-2022) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی ڕاگەیاند، "ئەو مامۆستایانەی گرێبەست بوون و خزمەتیان ھەبووە لە وانەبێژی پێشتر کە چەند ساڵ بووە برێک پارە دەدەن و خزمەتیان بۆ ھەژمار دەکرێت، چونکە بوونەتە ھەمیشەیی و پلەیان بەرز بکرێتەوە ھاوشێوەی فەرمانبەری دیکە، ئێستا وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی دارایی کاری لەسەر دەکەن ".

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، " تا ئێستا کاری لەسەر دەکرێت و دیارنیە پێویستە چەند پارە بدەن خزمەتیان بۆ ھەژمار بکرێت، بۆیە کار دەکرێت کە بڕی پارەکە چەند بێت بیدەن و شێوازی پلە بەرزکردنەوەشیان چۆن بێت کە تەواو بوو رایدەگەیەنین."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ھەرکاتێک کارەکە تەواو بوو ئەوکات رێنمایی پێویست دەردەکرێت و دیار دەبێت کە بەچ شێوەیەک خزمەتیان بۆ حیساب دەکرێت و چۆن پلەیان بەرز دەکرێتەوە، بۆ ئەوەی ئەو کاتەی وانەبێژ بوون ئەویشیان بە خزمەت بۆ حیساب بکرێت."