گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

وەزیرى سەدر وادەى خۆپیشاندانى دیاریکرد

2022.08.11 - 13:33
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى سەدر وادەى خۆپیشاندانى دیاریکرد

ناس کورد-

وەزیرى سەدر داواى لە لایەنگرانى رەوتى سەدر کرد سبەینێ هەینى لەسەرجەم پارێزگاکان جگە لە نەجەف بڕژێنە سەر شەقام.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ساڵح محەمەد عێراقى (11-8-2022) لە راگەیەنراوێکدا داواى لەلایەنگرانى رەوتى سەدر کردووە سبەینێ هەینى کاتژمێر پێنج لە پارێزگاکان جگە لە نەجەف بۆ پشتیوانى چاکسازیی گردبنەوە.

 

داواشیکردووە لایەنگرانى رەوتەکەى بمێننەوە تا ئاگاداردەکرێنەوە و فۆرمى تایبەت بە داواى هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان پڕ بکەنەوە.

 

ئەوە لەکاتێکدایە چوارچێوەى هەماهەنگیش سبەینێى وەک وادەى ئەنجامدانى خۆپیشاندان لەبەردەم ناوچەى سەوز دیاریکردووە.  

  

چوارچێوەى هەماهەنگی (11-8-2022) لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، کاتژمێر پێنجى عەسرى هەینى لەبەردەم دیوارەکانى ناوچەى سەوز لەبەشى پردى هەڵواسراو خۆپیشاندان ئەنجام دەدەنن بۆ پاراستنى دامەزراوە دەستورییەکان.  

  

جەختیشیکردووەتەوە کە عێراق و پەرلەمان موڵکى گەلە و دادگاش جومگە و راگرى دەوڵەتە.