گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانتارێک ئاشکرایکرد

دوو بژاردەى ’’مەترسیدار’’ بۆ سلێمانى؛ ’’داخستنى نەخۆشخانەى هیوا یان بڕینى موچە’’

2022.08.11 - 13:10
App store icon Play store icon Play store icon
دوو بژاردەى ’’مەترسیدار’’ بۆ سلێمانى؛ ’’داخستنى نەخۆشخانەى هیوا یان بڕینى موچە’’

ناس کورد-

 

ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، دوو ئیدارەیی گەیشتووەتە  ئاستێکی مەترسیدار و دەرمانى چارەسەرى شێرپەنجەى گرتووەتەوە و ئێستا لەبەردەم دوو بژاردەدان یان داخستنى نەخۆشخانەى هیوا یان بڕینى موچە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلى حەمەساڵح (11-8-2022) لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، لە ماوەکانی ڕابردودا  سندوقی شێرپەنجە لە هەولێر تەندەری بۆ کڕینی دەرمان و پێداویستی پزیشکی کردوەو کڕیویەتی، نزیکەی (٥ ملیار دینار) لە سندوقی شێرپەنجە بۆ دەرمان و پێداویستی پزیشکی نەخۆشخانەی هیوا خەرجکراوە… کۆی چەکی بانکی لە سندوقی شێرپەنجە نێدراوە  بۆ بانکی فیدڕاڵ لە هەولێر.

 

دەشڵێت، ئێستا دەڵێن: هەڵەیەو بانکی فیدڕاڵ نابێ بۆ سلێمانی خەرجبکات! دەبێت بگەڕێتەوە بۆ بانکی باخان لە سلێمانی!!.ئەنجام: ئێستا دەڵێن پارە نیە لە بانکی سلێمانی!. ئێستا یان دەبێ پێداویستی بۆ هیوا نەکڕدرێت! یان دەبێ لە موچەی فەرمانبەرانی سلێمانی ببڕدڕێت..


No photo description available.

دەقى راگەیەنراوەکە: 

 

دوو ئیدارەیی گەشتوتە چ ئاستێکی مەترسیدار!

تکایە نەخۆشانی شێرپەنجە دوو ئیدارەیی نازانن!

 

یان داخستنی هیوا! یان بڕینی موچە!

 

لە ماوەکانی ڕابردودا  سندوقی شێرپەنجە لە هەولێر تەندەری بۆ کڕینی دەرمان و پێداویستی پزیشکی کردوەو کڕیویەتی… نزیکەی (٥ ملیار دینار) لە سندوقی شێرپەنجە بۆ دەرمان و پێداویستی پزیشکی نەخۆشخانەی هیوا خەرجکراوە… کۆی چەکی بانکی لە سندوقی شێرپەنجە نێدراوە  بۆ بانکی فیدڕاڵ لە هەولێر،

 

ئێستا دەڵێن: هەڵەیەو بانکی فیدڕاڵ نابێ بۆ سلێمانی خەرجبکات! دەبێت بگەڕێتەوە بۆ بانکی باخان لە سلێمانی!!

 

ئەنجام: ئێستا دەڵێن پارە نیە لە بانکی سلێمانی!

 

ئەنجامەکەی! یان دەبێ پێداویستی بۆ هیوا نەکڕدرێت! یان دەبێ لە موچەی فەرمانبەرانی سلێمانی ببڕدڕێت..

سەدان نەخۆشی هەولێرو دهۆک و شارەکانی عێراق دێنە هیوا! بەڵام دەبێ هەر لە داهاتی خەڵکی سلێمانی دەرمان بکڕن(ئێستا نیە)..

 

ئەمڕۆ کۆمپانیاکانی دەرمان بە نەخۆشخانەی هیوا یان وتوە: چی دیکە ناتوانین دەرمان دابین بکەین!

 

ئەگەر ئەم دوو ئیدارەیە بۆ نەخۆشێکی شێرپەنجەش بێت کە چاوەڕێی مەرگە! ئیدی کارمان بە وەزارەتی دارایی و حکومەتی هەرێم چیە!

 

تکایە تکایە… دۆخی سنوری سلێمانی لە موچەوە هەتا پرۆژەو دەرمان زۆر خراپە!

 

عەلی حەمە ساڵح