گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

چوارچێوەى هەماهەنگى وادەى خۆپیشاندانەکەى دیاریکرد

2022.08.11 - 12:44
App store icon Play store icon Play store icon
چوارچێوەى هەماهەنگى وادەى خۆپیشاندانەکەى دیاریکرد

ناس کورد-

چوارچێوەى هەماهەنگى سبەینێى وەک وادەى ئەنجامدانى خۆپیشاندان لەبەردەم ناوچەى سەوز دیاریکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیژنەکە (11-8-2022) لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، کاتژمێر پێنجى عەسرى هەینى لەبەردەم دیوارەکانى ناوچەى سەوز لەبەشى پردى هەڵواسراو خۆپیشاندان ئەنجام دەدەنن بۆ پاراستنى دامەزراوە دەستورییەکان.

 

جەختیشیکردووەتەوە کە عێراق و پەرلەمان موڵکى گەلە و دادگاش جومگە و راگرى دەوڵەتە.

 

چوارچێوەى هەماهەنگى رۆژى چوارشەممە جەختیکردەوە لەسەر پەلەکردن لە یەکلاییکردنەوەى کاندیدى سەرۆککۆمار و پێکهێنانى حکومەتى نوێ و پەکنەخستنى دامەزراوە دەستورییەکان، ئەوەش لەیەکەم هەڵوێستیدا لەبارەى داواکەى سەدر لە دادگا بۆ هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان و دیاریکردنى وادەى هەڵبژاردن.