گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خۆراکى زیاتر بۆ کەمدەرامەتان

بە ئەلیکترۆنیکردنی فۆرمی خۆراک دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە

2022.08.11 - 12:07
App store icon Play store icon Play store icon
بە ئەلیکترۆنیکردنی فۆرمی خۆراک دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەری فۆرمی خۆراکی دھۆک رایگەیاند، لەماوەیەکی نزیکدا فۆرمى خۆراک دەبێتە ئەلیکترۆنی، بەوەش دادپەروەری دروست دەبێت و خۆراکی کەمدرامەتەکانیش زیاتر دەبێت و خۆراکى ئەوانەی موچەیان لە ملیۆنێک و ٥٠٠ ھەزار دینار زیاترە دەبڕدرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حوسێن سەبری بە پێگەى پارتى وت "ھەنگاوەکانی بە ئەلیکترۆنی کردنی فۆرمی خۆراکی مانگانە دەستیپێکردووە و ئێمە تەواوی زانیاریمان بۆ ناردوون و ئێستا وەزارەتی بازرگانی عێراق کاری لەسەر دەکات و لەم ماوەیە کارەکان تەواو دەبێت و فۆرمی خۆراک دەبێتە ئەلیکترۆنی".

 

وتیشی "ئەو کارە زۆر گرنگە و دەزانین کێ مستەحەقی وەرگرتنی خۆراکە و کێ مستەحەق نیە و چەند کەس خۆراکی مانگانە نایانگرێتەوە و چەند کەس دەیانگرێتەوە، چونکە بە ئەلیکترۆنی بکرێت بە فەرمانگەی چاودێری خێزانی گرێدەدرێت".

 

بەوتەى حوسێن سەبری "لە عێراق برێکی خۆراک مانگانە زیاتر دەدرێتە ئەوانەی کەمدرامەتن، بەڵام لە ھەرێم ئەو کارە نیە، بە جێبەجێکردنی ئەو ھەنگاوەش ئەوا دەدرێتە ھاووڵاتیانی کەمدەرامەتی ھەرێم، بۆیە ئەوە ھەنگاوێکی باشە و لەماوەیەکی نزیکدا پسولەی خۆراک دەبێتە ئەلیکترۆنی و دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".