گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

10 پلە سەرکەوت

یەدەگى زێڕ و دراوى عێراق هەڵکشا

2022.08.11 - 11:48
App store icon Play store icon Play store icon
یەدەگى زێڕ و دراوى عێراق هەڵکشا

ناس کورد-

بانكی ناوەندی عێراق ئاشكرایكرد، یەدەگی پارەی نەختینە بۆ 82 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە و  10 پله‌ش پێشکەوتووە لە ریزبەندى جیهانى بۆ یەدەگى زێڕ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عومەر عاسم، وتەبێژی فەرمی بانكی ناوەندی لە بەیاننامەیەكدا (11ی ئابی 2022) بە رۆژنامەى سەباحى فەرمى وت "لە ئێستادا یەدەگی بانكەكە گەیشتووەتە 82 ملیار دۆلار".

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ "عێراق هه‌روه‌ها 10 پله‌ی پێشکەوتووە لە ریزبەندى جیهانى بۆ یەدەگى زێڕ، ئێستا لە پلەى 30 مدایە لەئاستى جیهان و چوارەم له‌ جیهانی عه‌ره‌بیدا، به‌و پێیه‌ی كۆی گشتی موڵك و ماڵه‌كانی له‌ 130 ته‌ن تێپه‌ڕى كردووه‌، دوای كڕینی 34 ته‌نی دیكه‌".