گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داناغاز هەڵکشانى ئاستى بەرهەم و قازانجى لە هەرێم راگەیاند

2022.08.11 - 10:03
App store icon Play store icon Play store icon
داناغاز هەڵکشانى ئاستى بەرهەم و قازانجى لە هەرێم راگەیاند

ناس کورد-

 

کۆمپانیاى داناغازى ئیماراتى بەرزبوونەوەى ئاستى بەرهەمهێنانى غاز و قازانجى لەهەرێمى کوردستان راگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی بەیاننامەیەکى کۆمپانیاکە (11-8-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئاستى بەرهەمهێنانى غاز لەکۆرمۆر لە نیوەى یەکەمى ئەمساڵدا 1% بەرزبووەتەوە.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، قازانجى کۆمپانیا لەو ماوەیەدا 111 ملیۆن دۆلار دۆلار بووە و بەڕێژەى 31% زیادیکردووە، کە بەشێکى بەهۆى کارەکانیانەوە بووە لە هەرێمى کوردستان.

 

کۆمپانیاکە جەختیکردووەتەوە لەسەر بەردەوامى پڕۆسەى بەرهەمهێنانى غاز لە هەرێمى کوردستان سەرەڕاى گرفتە ئەمنییەکان.