گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سێ کێشە

سەعدى پیرە: پێش دەستپێکردنى یارییەکە 11 گۆڵ بۆ پارتی حسابه‌

2022.08.11 - 09:57
App store icon Play store icon Play store icon
سەعدى پیرە: پێش دەستپێکردنى یارییەکە 11 گۆڵ بۆ پارتی حسابه‌

ناس کورد-

 

ئەندامێکى مەکتەبی سیاسی یەکێتى رایگەیاند، یه‌كێتی پێیوایه‌ هێشتا یاریه‌كه‌ ده‌ستی پێنه‌كردووه‌ یه‌ک به‌ یانزه‌یه‌ له‌گه‌ڵ پارتی واته‌ 11 گۆڵ بۆ پارتی حسابه‌، لە ئاماژەیەکدا بۆ ناکۆکییەکان لەسەر کورسی کۆتاکان کە خاڵى ناکۆکى نێوان لایەنەکانە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەعدى پیرە (11-8-2022) بە دەنگى ئەمەریکاى وت "یه‌كێتی پێیوایه‌ هێشتا یاریه‌كه‌ ده‌ستی پێنه‌كردووه‌ یه‌ک به‌ یانزه‌یه‌ له‌گه‌ڵ پارتی واته‌ 11 گۆڵ بۆ پارتی حسابه‌، لە کاتێکدا هێشتا یاریش ده‌ستی پێنه‌كردووه،‌ ده‌بێت ئه‌م بابه‌ته‌ كۆتایی پێبهێنرێت كۆتا بۆ پێكهاته‌كانی تر پێویسته‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ ده‌رده‌چن نوێنه‌ری پێكهاته‌كانی تر بن به ‌ده‌نگی پێكهاته‌كان بچن".

 

وتیشى "ئه‌و كورسیانه‌ به‌ ده‌نگێكی زۆر كه‌م جاری واهه‌یه‌ به‌ 600 ده‌نگ یان به‌ 1000 ده‌نگ ده‌چێت له‌كاتێكدا كه‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان 13-15 هه‌زار ده‌نگی ده‌وێت، 11 كورسی زۆر مه‌سه‌له‌ی پێ یه‌كلاده‌كرێته‌وه‌".

 

دەشڵێت "ئەوە كۆتاكان نین كه‌ ڕازی نه‌بن بەکەمکردنەوەی ڕێژەی کورسی کۆتاکان، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له‌پشت كۆتاكانن ئه‌وان ناڕازین".

 

"له‌ڕاستیدا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، له ‌هه‌رێمی كوردستان چه‌ند كێشه‌یه‌كی هه‌یه‌ كێشه‌ی یه‌كه‌م یاسای هه‌ڵبژاردن، كێشه‌ی دووه‌م مه‌سه‌له‌ی كۆتای پێكهاته‌كانی تری غه‌یری كورد، سێیه‌میش، مه‌سه‌له‌ی تۆماری ده‌نگده‌رانه‌ كه‌ یه‌كێتی پێیوایه‌ تۆماری ده‌نگده‌ران له‌جێگه‌ی خۆیدا نییه‌".

 

سەعدى پیرە باسى لەوەشکرد، ئه‌وه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ تۆماری ده‌نگده‌رانی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له ‌گه‌ڵ تۆماری ده‌نگده‌رانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق 500 هه‌زار ده‌نگ جیاوازی هه‌یه‌.