گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکێتى راستى هەڕەشەکەى بافڵ تاڵەبانى بۆ کشانەوە لە حکومەت ئاشکراکرد

2022.08.11 - 09:40
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتى راستى هەڕەشەکەى بافڵ تاڵەبانى بۆ کشانەوە لە حکومەت ئاشکراکرد

ناس کورد-

 

بافڵ تاڵەبانى لەکۆبوونەوەى لوتکەى لایەنەکان لەسەرۆکایەتى هەرێم هۆشداریداوە لە کشانەوەى یەکێتى لە حکومەت، ئەگەر "گەمارۆى" سەر پارێزگاى سلێمانى لانەبرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی تەلەفزیۆنى فەرمى یەکێتى، بافڵ تاڵەبانی لەکۆبوونەوەى چورشەممە بە ئاشکرا باسى لە کێشەکانی سلێمانی و دەوروبەری کردووە کە چەند ساڵێکە رووبەڕووی دانیشتوانەکەی بووەتەوە، ھۆشداریداوە کە ئەگەر ئەو گەمارۆیەی لەسەر سلێمانی دانراوە لانەبرێت، ئەگەر ھەیە وەک یەکێتی لە حکومەت بکشێنەوە.

 

وتیشى "ناکرێت لە سلێمانی گرفتی موچە ھەبێت و ئێمە وەک حزب پارە بۆ دەرماڵەی خوێندکار و کۆمپانیاکانی پاککەرەوە دابین بکەین".

 

لەبارەی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنەوە، بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند، ئەوان لەگەڵ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنن و بۆ رۆژی ھەڵبژاردنیش کات دیارینەکراوە، چونکە ھێشتا کاتیان لەبەردەست ماوە.