گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

پێشبینى: کۆتا شەپۆلى گەرماى هاوین روو لە هەرێم دەکات

2022.08.11 - 09:08
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینى: کۆتا شەپۆلى گەرماى هاوین روو لە هەرێم دەکات

ناس کورد-

 

شارەزایەکى کەشناسی پێشبینیدەکات لەسەرەتای ھەفتەی ئایندەوە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەستپێبکاتەوە کە کۆتا شەپۆلى گەرماى ئەمساڵ دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار (11-8-2022) لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، لە ئەنجامی چالاکبوونەوەی نزمەپاڵەپەستۆی وەرزی گەرمی ھیندی لەسەر ناوچەکە لەسەرەتای ھەفتەی ئایندەوە رۆژی شەممە 13-8-2022 بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەستپێدەکاتەوە بەرێژەی ٢ تا ٤ پلەی سیلیزی.

 

دەشڵێت، لوتکەی گەرماکە دەکەوێتە نێوان ١٦ بۆ ١٨ی ئەم مانگە کە لەم مەودایە رادەی شێ بەرز دەبێتەوە و لەھەوادا پەڵە ھەوریش دەردەکەوێت و بەرزترین پلەی گەرمی لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێمدا بەم شێوەیە لەم مەودایەدا بەرز دەبێتەوە:

 

ھەولێر ٤٥ بۆ ٤٦ پلە، سلێمانی ٤٤ بۆ ٤٥ پلە، دھۆک ٤٤ بۆ ٤٥ پلە، کەرکوک ٤٦ بۆ ٤٧ پلە، ھەڵەبجە ٤٥ بۆ ٤٦ پلە، لەناوچەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان ٤٩ بۆ ٥٠ پلە.

 

بەوتەى ئەو شارەزایە، دوابەدوای ئەوە لە مەودای ١٩ بۆ ٢٥ی مانگ کەمێک کاریگەری ئەم گەرمایە بەرێژەی دوو پلە کەمدەبێتەوە و بەردەوامی دەبێت و گۆڕان لەماوەکەیدا دەبێت بە درێژبوونەوە یان کەمبوونەوەی ماوەکەی.

 

ئاراس جەبار دەڵێت، بەگشتی ئەم شەپۆلە گەرمییە ئەگەر ھەیە کۆتا گەرمای بەتینی ھاوینی ئەمساڵ بێت و لەماوەکانی دواتردا پێشبینی ناکرێت پلەکانی گەرما بەم رادەیە بەرزببنەوە و کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی گەرمی کەم دەبێتەوە لەسەر ناوچەکانی ھەرێم.