گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاوینى ئەمساڵ گەرمتر بوو یان پار؟ کەشناسێک وەڵامدەداتەوە

2022.08.10 - 23:00
App store icon Play store icon Play store icon
هاوینى ئەمساڵ گەرمتر بوو یان پار؟ کەشناسێک وەڵامدەداتەوە

ناس کورد-

 

شارەزایەکى کەشناسی رایگەیاند، ئەو دەنگۆیانە ناڕاستن کە باس لەوە دەکەن هاوینى ئەمساڵ گەرمتر بووە لەساڵى رابردوو، بەڵکو داتاکان دەریدەخەن کە کەمترین گەرماى بەتین هەبووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار (10-8-2022) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، "سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی ھەیە باس لەوەدەکرێت ھاوینی ئەمساڵ تا ئەم کاتە لەساڵی ڕابردوو گەرمتربووە دوورن لەراستیەوە".

 

دەشڵێت "بە ئامار و داتای تۆمارکردنی پلەکانی گەرما و ئەو شەپۆلە گەرمایانەی ھەبووە لەگەڵ ماوەی خایاندنی و رۆژەکانی گەرمای بەتین لەناوچەکەدا لەچاو ساڵی ڕابردوودا ھاوینی ئەمساڵ تا ئێستا بە تێکرای سەرجەم ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان باشتربووە و کەمترین گەرمای بەتینی تێدا ھەبووە ئەمە تەنھا بەبەراورد بە ھاوینی ساڵی ڕابردوو".

 

بەوتەى ئەو شارەزایە، جگە لەھەرێمی کوردستانیش بەگشتی وڵاتانی دەوروبەریش ھەر لە تورکیا و ئێران و عێراق بەگشتی ھاوینێکی ئاسایی لەناوچەکەدا ھەبووە.