گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کێشەکانیان گەیاندووەتە لاى پارێزگارى سلێمانى ئەویش پێی وتوون ئیشەکە وایە مەیکەن

ڕاپەڕین؛ دوو مانگ و نیوە پاکەوانان و کرێکارانى کۆمپانیایەک مووچەیان وەرنەگرتووە

2019.08.07 - 12:17
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاپەڕین؛ دوو مانگ و نیوە پاکەوانان و کرێکارانى کۆمپانیایەک مووچەیان وەرنەگرتووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- کرێکار و پاکەوانانى سەر بە کۆمپانیایەک لە سەنگەسەر گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ڕێکخست، پەرلەمانتارێکیش بەدواداچوونى بۆ کێشەکانیان کردووە. . مژدە مەحمود، پەرلەمانتارى کوردستان لەسەر لیستى نەوەى نوێ، لەبارەى بەدواداچوونى بۆ کێشەى ئەو پاکەوان و کرێکارانە ڕایگەیاندووە: "پاکەوانانی دەڤەری ڕاپەڕین کە 700 پاکەوان زیاترن، بە مووچەیەکی کەم و ئیشێکی قورس و زۆرەوە، سەرباری ئەوەش دوو مانگ و حەوت ڕۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە، کە مووچەکەشیان تەنها 300 هەزار دینارە". . ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت: "لەکاتى پێدانى مووچەکانیان مانگانە 50 هەزاریان لێگێڕدراوەتەوە، بەناوی تەئمینی تەندروستی، بەڵام زۆرێکیان لەکاتی ئیش قاچیان شکاوە یان نەخۆش بوون، دینارێکیان بۆ سەرف نەکردوون". . مژدە مەحمود، ئاماژەى بەوەشکردووە: "بە وتەی پاکەوانەکان خۆیان، پەیوەندیان بە پارێزگاری سلێمانیەوە کردووە بۆ کێشەکانیان، بەڵام پارێزگار پێی وتوون، ئیشەکە ئاوایە، گەر حەزناکەن وازبێنن و مەیکەن". . ئەو کرێکار و پاکەوانانەى کە گردبوونەوەکەیان ڕێکخست، لە کۆمپانیای گارێکس لە سەنگەسەر کە سەربە ئیدارەى ڕاپەڕینە کاردەکەن. . .