گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆبوونەوەى سەرۆکایەتى هەرێم

پارتى لەسەر قسەکانى بافڵ تاڵەبانى و گرژى لەگەڵ یەکێتى هاتەدەنگ

2022.08.10 - 21:44
App store icon Play store icon Play store icon
پارتى لەسەر قسەکانى بافڵ تاڵەبانى و گرژى لەگەڵ یەکێتى هاتەدەنگ

ناس کورد-

 

پارتى دروستبوونى گرژى لەگەڵ یەکێتى رەتدەکاتەوە لەکۆبوونەوەى لایەنە سیاسییەکان و سەرۆکایەتى هەرێم لەبارەى هەڵبژاردن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەحمود محەمەد وتەبێژى پارتى (10-8-2022) بە رۆژنامەنوسانى راگەیاند "هێشتا یەک دوو خاڵى ناکۆک لەبارەى هەڵبژاردن پێویستى بە چارەسەرە".

 

لەبارەى دروستبوونى گرژى لەنێوان پارتى و یەکێتى وتى "گفتوگۆکان بەرزی و نزمییان تێدەکەوێت، ئەوەش سرووشتییە بەتایبەتی لە گفتوگۆی نێوان ئەو لایەنانەی بۆچوونی جیاوازیان هەیە".

 

وتیشى "ئێمەرکابەری یەکترین، هەرچەندە بەیەکەوە کاردەکەین، رەنگە لەسەر ئەو بۆچوونانەی هەیانە، هەندێکجار توند بن و هەندێکجاریش هێورتر بن".

 

مەحمود محەمەد جەختیکردەوە، لەکۆبوونەوەى ئەمرۆى لێکتێگیشتنى باش هەبووە و لەکۆبوونەوەى داهاتووشدا بڕیار لەسەر پرسی هەڵبژاردن دەدرێت.

 

هەروەها لەبارەى ئەوەى دەوترێت کە گوایە بافڵ تاڵەبانى لە کۆبوونەوەکەدا هەڕەشەى کشانەوەى یەکێتى لەحکومەت کردبێت، مەحمود محەمەد وتى "کۆبوونەوەکە پەیوەندى بە پرسى کەموکوڕییەکانى حکومەتەوە نەبوو، بۆیە لەوێ باسى ئەو پرسە نەکرا".