گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان

بڕیارێکى نوێ لە وەزیرى سەدرەوە

2022.08.10 - 19:15
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیارێکى نوێ لە وەزیرى سەدرەوە

ناس کورد-

وەزیرى سەدر داوا لەلایەنگرانى رەوتەکەى دەکات داواى یاسایی پێشکەشى دادگا بکەن بۆ هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ساڵح محەمەد عێراقى لە راگەیەنراوێکدا داواى لەلایەنگرانى سەدر کردووە لەپارێزگاکان و بەردەم پەرلەمان فۆرمى تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان پڕ بکەنەوە، بۆ ئەوەى پێشکەشى دادگا بکرێن بەمەبەستى هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان.

 

پێشتر موقتەدا سەدر داوا لە ئەنجومەنى دادوەرى و دادگاى فیدراڵى کرد تا کۆتایی هەفتەى داهاتوو پەرلەمان هەڵبوەشێننەوە و وادەى ئەنجامدانى هەڵبژاردنیش دیاری بکرێت.  

  

سەدر (10-8-2022) لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە جەختیکردووەتەوە لەسەر راسپاردنى سەرۆککۆمار بۆ دیاریکردنى وادەى ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە بەچەند مەرجێک کە دواتر رایدەگەیەنێت.