گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەتۆڵەى قاسم سولەیمانیدا

پلانى ئێران بۆ ’’کوشتنى’’ بەرپرسێکى باڵاى ئەمەریکا ئاشکراکرا

2022.08.10 - 18:47
App store icon Play store icon Play store icon
پلانى ئێران بۆ ’’کوشتنى’’ بەرپرسێکى باڵاى ئەمەریکا ئاشکراکرا

ناس کورد-

ئه‌مریکا ئه‌ندامێکی بژاردەى سوپای پاسدارانی ئێرانی به‌ پیلانگێڕی بۆ کوشتنی جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى پێشووی ئەمەریکا تۆمه‌تبار کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتی دادى ئەمەریکا رایگەیاند، شەهرام پوورسەفی ناسراو بە مێهدی ڕەزایی تەمەن ٤٥ ساڵ خەڵکی تاران، پێدەچێت پاڵنەری کوشتنی بۆڵتۆن بووبێت وەک تۆڵەی کوژرانی قاسم سولەیمانی کە لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکا لە مانگی یەکى 2020 کوژرا، ئەوەش بەپێی ئاژانسى رۆیتەرز.

 

بەپێی سکاڵای تاوانکارییەکە، پوورسەفی داوای لە دانیشتوویەکی ئەمریکا کردووە کە تەنیا بە "تاکی A" ناسراوە وێنەی بۆڵتۆن بگرێت، لە ژێر پەردەی ئەوەی کە وێنەکان پێویستن بۆ کتێبێکی داهاتوو.

 

پاشان ئەو کەسە ئەمریکییە پوورسەفی بە زانیاریدەرێکی نهێنی حکومەت ناساندووە کە دەتوانێت بە نرخێک وێنەکان بگرێت.

 

مانگی دواتر، لێکۆڵەران دەڵێن پوورسافی دەستی بە زانیاریدەرەکە گەیاندووە لەسەر بەرنامەیەکی نامە ناردنی کۆدکراو، پێشنیاری 250 هەزار دۆلاری بۆ کەسەکە کردووە بۆ ئەوەی کەسێک بەکرێ بگرێت بۆ "نەهێشتنی" بۆڵتۆن بڕە پارەیەک کە دواتر دانوستانى لەسەر دەکرێت تا 300 هەزار دۆلار.

 

بۆڵتۆن لە بەیاننامەیەکدا لە تۆڕی تویتەر ئەمڕۆ چوارشەممە سوپاسی وەزارەتی دادی کرد بۆ گرتنەبەری رێوشوێن.

 

وتیشی "لە کاتێکدا لە ئێستادا ناتوانرێت زۆر شت بە ئاشکرا بگوترێ، بەڵام خاڵێک حاشا هەڵنەگرە، حاکمەکانی ئێران دوژمنی ئەمریکان".