گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باسى هەوڵى کوشتنى دەکات

بافڵ تاڵەبانى هێرشى توند دەکاتە سەر ئەژى ئەمین: بە پۆستاڵەکانم نەسیحەتم دەکرد

2022.08.10 - 17:37
App store icon Play store icon Play store icon
بافڵ تاڵەبانى هێرشى توند دەکاتە سەر ئەژى ئەمین: بە پۆستاڵەکانم نەسیحەتم دەکرد

ناس کورد-

 

بافڵ تاڵەبانى سەرۆکى یەکێتى هێرشیکردە سەر ئەژى ئەمین و رایگەیاند، کاتى خۆى بە پۆستەکاڵەکانى نەسیحەتى کردووە، دەشڵێت هەوڵى کوشتنى نەدراوە و تەنها چاودێرى کراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بافڵ تاڵەبانى (10-8-2022) لە چەند لێدوانێکى تەلەفزیۆنیدا وتى "ئەژى ئەمین ئێستا رۆیشتووە و وابزانم لەناو پارتیدایە و لە هەولێرە".

 

وتیشى "ئەو ئێستا هیچ پۆستى نییە و برادەرانى پارتى حەقە زوو زوو نەسیحەتى بکەن، من وەختى خۆى بە پۆستاڵەکانم نەسیحەتم دەکرد".

 

ئەژی ئەمین چەند مانگێکە لە هەولێر نیشتەجێیە و جەختدەکاتەوە کە سەرۆکى دەزگاى زانیارییە، بەڵام ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری لەرونکردنەوەیەکدا رایگەیاند "(سەلمان ئەمین نادر) ناسراو بە (مامۆستا ئەژی) بە فەرمانی هەرێمی ژمارە (٦٩) لە بەرواری (٢٠٢٢/٣/٢٧) لە پۆستەكەی بەخشراوە و هیچ پەیوەندیەكی بە ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری نەماوە".  

 

بافڵ تاڵەبانى هەروەها لەبارەى دەنگۆى هەوڵى کوشتنییەوە دواى سەردانیکردنى بارزانى لە پیرمام وتى "هەوڵی کوشتنمان نەدراوە، چاودێری دەکراین".