گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەگوندێکی دهۆک شەڕ لەنێوان پۆلیس و هاوڵاتییان دروست بو

2019.08.07 - 11:48
App store icon Play store icon Play store icon
لەگوندێکی دهۆک شەڕ لەنێوان پۆلیس و هاوڵاتییان دروست بو

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەهۆی کێشەیەکەوە لە گوندێکی سەر بە پارێزگاى دهۆک شەر لەنێوان هاوڵاتییان و پۆلیس دروست بو، بەگوێرەى زانیارییەکانیش بریندار هەیە. . پەیامنێری ناس کورد ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ چوارشەممە لە گوندی گۆجار سەربە قەزای ئاکرێ شەر لەنێوان پۆلیس و هاوڵاتییان دروست بوە و بەپێی زانیارییەکانیش چەند کەسێک لە هەردوو لایەن برینداربوون". . بەپێی زانیارییەکان، گوندنشینانی گۆجار ڕێگرییان لە چەند بارهەڵگرێکی سووتەمەنی کردووە و بەهۆیەوە شەڕ لەنێوان گوندنشینان و هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە ڕویداوە. . ناس کورد پەیوەندی کرد بە هێمن سلێمان وتەبێژی پۆلیسی دهۆکەوە، بەڵام ناوبراو ڕەتی کردەوە ئاگاداری ڕوداوی لەو جۆرە بێت و وتی: "هیچ ڕوداوێکی لەو جۆرە ڕوی نەداوە". . .