گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لە هەولێر کەسێک بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کوژرا

2022.08.10 - 14:12
App store icon Play store icon Play store icon
لە هەولێر کەسێک بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کوژرا

ناس کورد-

پۆلیسی هەولێر ئاشکرای کرد، شەوی ڕابردوو بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە لە کەسنەزان کەسێک کوژراوە و کەسێکی تریش بریندار بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پۆلیس لە ڕوونکردنەوەیەکدا (10ی ئابی 2022) دەڵێت، کاتژمێر 12:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە "هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە کە لە سنووری ناحیەی کەسنەزان ڕووداوێکی تەقەکردن ڕووی داوە و لە ئەنجامدا کەسێک بەناوی (ئەحمە ئیبراهیم) کوژراوە و هەروەها کەسێکیش کە لەگەڵی بووە بریندار بووە بەناوی (ڕێبین نەوزاد )".

 

دەشڵێت، "دەستبەجێ هێزەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداو و توانییان شوناسنامەی تۆمەتباران دەستنیشان بکەن کە دوو کەسی هاوڕێی یەکتر بوون و یەکێکیان ناوی (ش. ع.)ـە و تۆمەتباری دووەم ناوی (ئـ) تەقەیان لە بکوژ و زامدار کردووە، هۆکارەکەشی بۆ کێشەیەکی کۆنی نێوان کوژراو و بکوژ دەگەڕێتەوە."


"لە ئێستادا هێزەکانمان دەستیان بە لێکۆڵینەوەی ورد و چڕ کردووە، بۆ ئەوەی ڕێڕەوی یاسایی بەرامبەریان بگیرێتەبەر،" پۆلیس وا دەڵێت.