گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

زانیاری لەسەر ئەو یەختەی کۆچبەرانی کورد کە ئەمڕۆ لە ئیجە نقوم بوو

2022.08.10 - 12:51
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاری لەسەر ئەو یەختەی کۆچبەرانی کورد کە ئەمڕۆ لە ئیجە نقوم بوو

ناس کورد-

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری کۆچبەران و پەنابەران دەڵێت، یەختێکی کۆچبەران کە 80 کۆچبەری تێدا بووە کە زۆرینەی کوردانی خەڵکی هەرێمی کوردستانن لە دەریای ئیجە نقوم بووە و 29 کەسیان تائێستا ڕزگارکراون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شێخ حسێن حمە ساڵح، نوێنەری دەزگای لوتکە لە یۆنان (10ی ئابی 2022) ڕایگەیاند، یەختێکی کۆچبەران کە 80 کۆچبەری تێدا بووە لە ئیجە وەرگەڕاوە و 29یان ڕزگارکراون و 51 کەسیان بێسەرو شوێنن.

 


شێخ حسێن وتیشی، بەبێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو 51 کەسەی ژمارەیەکیان کوردن.


تا ئێستا 29 کۆچبەر رزگار کراون کە عێراقی و ئەفغانی و ئێرانین بە پێی وتەی کۆچبەرە رزگار کراوەکان،
ئاشکراشیکرد، تائێستا تەرمی هیچکام لە سەرنشینەکان نەدۆزراوەتەوە و بەدواداچوونەکانمان بەردەوامن.


نوێنەرایەتی دەزگای لوتکە ڕاشیگەیاند کە باڵیۆزخانەی عێراق لە وڵاتی یونان ئاگادارکراوەتەوە لەو ڕووداوە و بەڵام ئەوان هیجی زانیاریەکی فەرمییان بە دەست نەگەیشتوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەم یەختە پێش دوو رۆژ لە ئانتالیای تورکیاوە بەڕێ کەوتوون بە مەبەستی ئەوەی بگەنە ئیتاڵیا.


هاوکات ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە ڕیگەیاند، وێڕای ڕاگەیاندنی هاوخەمیمان بۆ ڕوودانی ئەم ڕووداوە نەخوازراوانە کە بەسەر کۆچبەرانی نایاسایی کورد و عێراقیدا دێن.


هەروەها وتیشی، نوێنەرایەتی دەزگای لوتکە لەئیستادا سەرقاڵی کۆکردنەوەی زانیاری زیاترە لەبارەی ئەو کۆچبەرانە لە نێو ئەو یەختەدا بوون. ڕاشیگەیاند کە هاوکار و هەماهەنگی کەسوکاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە دەبین.