گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر دەڵێت

محەمەدی حاجی مەحمود: ئێمەش وەک یەکێتی و پارتی هێزمان هەیە

2022.08.10 - 10:01
App store icon Play store icon Play store icon
محەمەدی حاجی مەحمود: ئێمەش وەک یەکێتی و پارتی هێزمان هەیە

ناس کورد-

محەمەدی حاجی مەحمود، سکرتێری پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، "وه‌كو چۆن پارتی دیموكراتی كوردستان یه‌كه‌ی 80ی هه‌یه‌ و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان یه‌كه‌ی 70ی هه‌یه‌، ئێمه‌ش هێزێكمان هه‌یه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی تر".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەبارەت بە نمایشە سەربازییەکەیان لە ساڵیادی دامەزراندنی حزبەکەیاندا، سکرتێری پارتی سۆسیال پارتی دیموکراتی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای (10ی ئابی 2022) ڕاگەیاند، "یه‌كه‌م ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی ئێمه‌ سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه،‌ وه‌كو ده‌زانرێت ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ له‌شه‌ڕی داعشدا له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ به‌رگری بوون له‌خه‌ڵكی كوردستان و ناوچه‌كه‌، ئه‌و یادی 46 ساڵه‌ی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان بوو، ئه‌وه‌ش مانۆڕ نه‌بووه‌ مانۆڕی سه‌ربازی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چه‌كی تێدا به‌كاربهێنرێت به‌ڵكو نمایشێكی پێشمه‌رگه‌بووه‌ و نمایشێكی سه‌ربازی بووه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ باسی ئه‌و قسانه‌ ده‌كه‌ن بابچن ئامۆژگاری خۆیان بكه‌ن باشتره‌ چونكه‌ ئێمه‌ پێویستمان به‌ ئامۆژگاری ئه‌وان نییه‌. "

 

محەمەدی حاجی مەحمود دەشڵێت، "هه‌ڵبه‌ت هه‌تا ئێستا به‌شێک له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ یه‌كیگرتۆته‌وه‌ ئێمه‌ش هه‌ندێک پێشمه‌رگه‌مان له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ هه‌یه‌، به‌شێكیشیان وه‌كو چۆن پارتی دیموكراتی كوردستان یه‌كه‌ی 80 ی هه‌یه‌ و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان یه‌كه‌ی 70 ی هه‌یه‌ ئێمه‌ش هێزێكمان هه‌یه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی تر، چه‌ند جارێكیش ئێمه‌ داوامانكردووه‌ له‌چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا ڕێكیبخه‌ن ڕه‌نگه‌ هه‌ندێكی مابێته‌وه‌، به‌ڵام هه‌ندێكی ڕێكخراوه‌ له‌چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا ئه‌و هێزانه‌ش كه‌ له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه‌، هه‌تا ئێستا هه‌ر لای حیزبه‌كانه‌ ڕاسته‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ مووچه‌ی ده‌داتێت و پێویستی و چه‌ک و بودجه‌ی بۆ جێبه‌جێ ده‌كات، به‌ڵام خۆ هێزه‌كان له‌یه‌ک ناوچه‌ كۆناكرێته‌وه‌ ئێستا هێزه‌كانمان پێشمه‌رگه‌ی لێیه‌ له‌خانه‌قینه‌وه‌ هه‌تا شه‌نگال هه‌موو ناوچه‌كان پێشمه‌رگه‌ی لێیه‌ پێشمه‌رگه‌ی ئێمه‌ ئێستا له‌ لیوای 5 ی وه‌زاره‌ت له‌ كوڵه‌جۆ ئێستا له‌ناوچه‌ی جه‌لاولان واته‌ ئێمه‌ پێشمه‌رگه‌مان له‌هه‌موو شوێنه‌كانی كوردستان هه‌یه‌ ئه‌و ناوچانه‌ش كه‌ ئێمه‌ی لێین نیوه‌ی بۆ پاراستنی باره‌گاكانمانه‌ هه‌ندێكیشی ئه‌و هێزانه‌ی كه‌ له‌شه‌ڕی داعش گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ هه‌ر كه‌سه‌ هاتۆته‌وه‌ بنكه‌كانی خۆیان، به‌ڵام ئه‌و هێزانه‌ هه‌مووی له‌ژێر چاودێری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دایه."

 

لەبارەى مووچه‌ و پێداویستی و چه‌کی ئەو هێزە، محەمەدی حاجی مەحمود وتی، "به‌ڵی هه‌مووی له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه‌ و به‌شێكیش له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆیه‌."

 

وتیشی، "وه‌كو ده‌زانرێت دۆخێكی نائه‌منی له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه‌ ده‌بینرێت ئۆكرانیا و ڕووسیا و ئه‌مه‌ریكا و كێشه‌ی ئه‌وروپا هه‌موو ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌ده‌ست ئه‌و شه‌ڕه‌ گیری خواردووه‌ ئه‌وه‌ش چین و تایله‌ند مانۆڕی سه‌ربازی و خۆیان ئاماده‌ ده‌كه‌ن ڕه‌نگه‌ ئه‌وانیش بۆ شه‌ڕێک خۆیان ئاماده‌ بكه‌ن به‌گشتی دۆخی ناوچه‌كه‌ له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كێشه‌ و گیروگرفتی هه‌یه‌، فه‌له‌ستین و ئیسرائیل له‌هه‌ر كاتژمێر و ده‌قیقه‌یه‌كدا قوربانی و بۆردومان و شه‌ڕ به‌رده‌وامی هه‌یه‌ له‌نێوانیاندا ئه‌وه‌ش له‌عێراقیشدا ده‌بینرێت پیرۆزترین جێگه‌ كه‌ په‌رله‌مانه‌ یاسای تێدا ده‌رده‌كرێت جێگه‌یه‌كی شه‌رعی و یاسایی عێراقه‌ ئه‌وه‌تا ده‌بینرێت پڕكراوه‌ له‌جۆره‌ها شت و ته‌نانه‌ت ته‌نه‌كه‌ی زبڵه‌كانیشیان بردۆته‌ ناو په‌رله‌مان واته‌ ئه‌م دۆخه‌ ناجێگیره‌ كه‌ هه‌یه‌ له‌ناوچه‌كه‌دا ئێمه‌ش وه‌كو كورد پێوێستمان به‌وه‌ هه‌یه،‌ چونكه‌ كه‌ زانیان هێزمان هه‌یه‌ شه‌ڕمان له‌گه‌ڵ ناكه‌ن و نایه‌نه‌ سه‌رمان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه‌ هه‌رخۆمان بشارینه‌وه‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌وكاته‌ جۆرێكی تر بێت، پێشمه‌رگه‌ی حزبی پارتی سۆشیالست ئاماده‌یه‌ بۆپاراستنی هه‌رێمی كوردستان و به‌رگری كردن له‌ قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان هه‌ركاتێک پێویست بێت له‌ژێرفه‌رمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا. "