گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

FBI لە ماڵى ترەمپ..کۆشکى سپى رونکردنەوە دەدات

2022.08.09 - 23:44
App store icon Play store icon Play store icon
FBI لە ماڵى ترەمپ..کۆشکى سپى رونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

 

كۆشكی سپی رەتیکردەوە جۆ بایدن پێشوەختە ئاگادارى رووداوى هەڵکوتانە سەر ماڵى دۆناڵد ترەمپ بووبێت لەلایەن ئێف بی ئایەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کارین جان پیێر، وتەبێژی کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، "جۆ بایدن، سەرۆکى ئەمریکا ئاگاداری پێشوەختەی پێنەگەیشتووە سەبارەت بە هەڵکوتانە سەر ماڵی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە فلۆریدا".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "وەزارەتی داد بە شێوەیەکی سەربەخۆ لێکۆڵینەوەکانی لەو بابەتە دەکات".

 

پیێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "سه‌رۆك له‌و باره‌وه‌ ئاگادار نه‌كراوه‌ته‌وه‌ و ئاگادار نه‌بووه‌، هه‌روه‌ها كه‌س له‌ كۆشكی سپی پێشوه‌خت ئاگاداری نه‌كردووه‌ته‌وه‌".

 

پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا رایگەیاندبوو، رۆژی دووشەممە بریکارەکانی FBI هەڵیانکوتاووەتە سەر ماڵەکەی لە مار-ئا-لاگۆی ویلایەتی فلۆریدا، لە کاتێکدا کوڕەکەی دانی بەوەدانا کە ئەوە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەکدا هاتووە لەبارەی گواستنەوەی تۆمارە فەرمییەکانی سەرۆکایەتیی ترەمپ لە کۆشکی سپییەوە بۆ ماڵەکەى لە فلۆریدا.

 

وەزارەتی داد رەتیکردەوە هیچ لێدوانێک لەسەر ئەو پرسە بدات.

 

ئێریک ترەمپ کە یەکێکە لە منداڵە پێگەیشتوەکانی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، بە فۆکس نیوزی راگەیاندووە، گەڕانەکە بریتی بووە لە سندوقی بەڵگەنامەکان کە ترەمپ لە کۆشکی سپییەوە لەگەڵ خۆیدا هێناوە، هەروەها باوکی چەند مانگێکە هاوکاری لەگەڵ تۆمارە نیشتمانییەکان دەکات لەسەر ئەو بابەتە.

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز پشتڕاستی کردەوە کە پێدەچێت ئەو هەڵمەتە پەیوەندی بە گواستنەوەی تۆمارە نهێنییەکانی ترەمپەوە هەبێت لە کۆشکی سپییەوە.

 

ترەمپ وتی موڵکەکە "لە ئێستادا گەمارۆ دراوە و داگیرکراوە". ئاماژە بە هۆکاری هەڵکوتانە سەری نەکراوە.

 

ترەمپ وتیشى "دوای کارکردن و هاوکاری لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەت، ئەم هەڵکوتانە سەر ماڵەکەم نەگونجاو بوو".