ناس کورد-
محەمەد قەحتانی باڵیۆزى سعودیە لەمیسر، لەکاتی پێشکەشکردنی وتارێک لە کۆنفرانسی عەرەبی ئەفریقى لە قاهیرە گیانى لەدەستدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
قەحتانی لەکاتێکدا سەرقاڵى پێشکەشکردنى وتەیەک بوو لە کۆنفراسى دژە ساختەکاریی لەپڕ کەوتە سەر زەوى و بێهۆش بوو دواتر دەرکەوت کە گیانى لەدەستداوە، ئەوەش بەپێی پێگەى "المصرى الیوم".
گیان لەدەستدانى ئەو باڵیۆزە بووە هۆى هەڵوەشاندنەوەى بەرنامەى کۆنفرانسەکە.