گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

بافڵ تاڵەبانی: پشتیوانیی هەر هەنگاوێك دەکەین بۆ رێككەوتن و سازان

2022.08.09 - 20:39
App store icon Play store icon Play store icon
بافڵ تاڵەبانی: پشتیوانیی هەر هەنگاوێك دەکەین بۆ رێككەوتن و سازان

ناس کورد-

 

بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی پشتیوانیی بۆ هەر هەنگاوێك دووپاتكردەوە كە ئامانج لێی گەیشتن بێت بە رێككەوتن و سازان لەپێناو زاڵبوون بەسەر دۆخى نەخوازراوى ئێستاى عێراق.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو وتانەى بافڵ تاڵەبانى (9-8-2022) لەمیانەى کۆبوونەوەیدا هات لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی لەبەغدا، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوى نوسینگەکەى کە دەست "ناس کورد" کەوتووە.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا چاویکەوت بە د.عادل عەبدولمەهدی، سیاسەتمەدار و سەرۆك وەزیرانی پێشووی عیراق.

 

‏‎لە دیدارێكدا دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكان و دۆخی ئەمڕۆی عیراق تاوتوێكرا و جەخت لە هەماهەنگی، زمانی گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن كرایەوە لەپێناو زاڵبوون بەسەر ئاستەنگییەكان و چارەسەركردنی كێشەكان.

 

‏‎سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پشتیوانیی بۆ هەر هەنگاوێك دووپاتكردەوە كە ئامانج لێی گەیشتن بێت بە رێككەوتن و سازان لەپێناو زاڵبوون بەسەر ئەم دۆخە نەخوازراوە و وتی، وڵات پێویستی بە قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و رێككەوتنی نیشتمانییە لەپێناو گەیشتن بە ئامانجە باڵاكان. ئەركی هەموومانە كار بۆ داهاتوویەكی ئارام و سەقامگیر بكەین و خزمەتی زیاتری هاوڵاتییانمان بكەین.

 

‏‎لە بەرامبەردا د.عادل عەبدولمەھدی ستایشی هەوڵەكانی سەرۆك بافڵ و سیاسەتی دروستی یەكێتی كرد و وتی، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان درێژە بە سیاسەتە حەكیمانەكەی سەرۆك مام جەلال دەدات و ئەمەش ئەو سیاسەتە دروستەیە كە وڵات پێویستییەتی و ئەنجامی دڵخۆشكەری دەبێت.