گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سوپای پاسداران: بەتەواوەتی ئامادەین بۆ هەموو شەڕێک

2019.08.07 - 11:08
App store icon Play store icon Play store icon
سوپای پاسداران: بەتەواوەتی ئامادەین بۆ هەموو شەڕێک

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد - فەرماندەی گشتی سوپای پاسادارانی ئێران ڕایگەیاند، هیچ وڵاتێک توانای هێرشکردنە سەر وڵاتەکەیانى نییە و "ئامادەن بۆ هەر شەڕێک کە لەدژیان ڕابگەیەندرێت". . لیوا حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران بە میدیاکانى وڵاتەکەى ڕایگەیاند: "هیچ دوودڵییەکمان نییە بەرامبەر ئەو هەڕەشە سەربازییانەی لێمان دەکرێت، ئێمە بەهەموو جۆرێک ئامادەین بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی سەربازی". . لیوا حسێن سەلامی ئاماژەی بەوەشکردووە: "هیچ وڵاتێک ئیرادەی ئەوەی نییە کە هێرش بکاتە سەرمان، چونکە ئێمە بە تەواوەتی لەڕوی سەربازییەوە ئامادەین". . "ئێمە لەنێو خەڵکی هەناوی خەڵکی ئێرانەوە دروست بوین، کەسیش ناتوانێت لە یەک جیامان بکاتەوە و تا ئەو کاتەی لە ژیاندابین بەرگری لە یەکتر دەکەین"، حسێن سەلامی وا دەڵێت. . وتیشی: "سوپای پاسدارانی ئێران و سەرجەم هێزە سەربازییەکانی ئێران بەتەواوەتی پڕ چەکن و لەسەرجەم بوارەکانی سەربازیشدا پێشکەوتون، بۆیە هیچ کێشەکەیان نییە بۆ کاتی شەڕ و هەر وڵاتێک بژاردەی شەڕ هەڵبژێرێت ئەوا ئێمە ئامادەین". . ئەم وتانەی فەرماندەی گشتی سوپای پاسادارانی ئێران لەکاتێکدایە کە بەهۆی ئاڵۆزی پەیوەندییەکانی ئێران و ئەمریکاوە، چەندین جار ئەمریکا هەڕەشەی سەربازی کردووە لە ئێران. . .