گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کاتی سەردانیکردنی زیندانیان لە ڕۆژانی جەژندا دیاریکرا

2019.08.07 - 10:21
App store icon Play store icon Play store icon
کاتی سەردانیکردنی زیندانیان لە ڕۆژانی جەژندا دیاریکرا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- چاکسازی گەورانی سلێمانی کاتی سەردانیکردنی زیندانیان لە ڕۆژانی جەژندا دیاریکرد، بە خشتەیەک ڕایگەیاندووە. . ئەمڕۆ چوارشەممە، 7ی ئابی 2019، بەڕێوبەرایەتی چاکسازی گەورانی سلێمانی لە نوسراوێکی فەرمیدا کە وێنەیەکی دەست ناس کورد کەوتووە، کاتی سەردانیکردنی زیندانیانی لە ڕۆژانی جەژندا دیاریکرد. . بەڕێوبەرایەتی چاکسازی گەورانی سلێمانی رایگەیاندووە: "ئاگاداری کەس و کاری سزادراوانی نێو چاکسازی گەورانی سلیمانی دەکەین سەردانیکردن له سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەپێی خشتەیەکی دیارى کراو دەبێت". . خشتەکەش بەمجۆرەیە: یەکەم رۆژی جه ژنی قوربان به هیچ شیوەیەک سەردانی کردن نییه دووەم ڕۆژی جەژن تەنها سه ردانی کردن بۆ خانمانه له سێیەم ڕۆژی جەژندا ته نها سەردانی کردن بۆ پیاوانه . چاکسازی گەورانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە "سەردانیکردن تەنها بۆ کەسوکاری پله یەک و دووی زیندانیکراوە، دەشبێت لەکاتی سەردانیکردنکەدا پیناسی باری شارستانیان پێ بێت".