گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە چی

وەزیری دارایی: داهاتمان زیاد کردووە

2022.08.09 - 14:31
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری دارایی: داهاتمان زیاد کردووە

ناس کورد-

وەزیرى دارایی و ئابوورى لەگەڵ شاندێکى كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا کۆبووە و ڕایگەیاند، داهاتیان زیادکردووە و خەرجییان کەمکردووەتەوە، وەزارەتی دارایی دەڵێت، کۆنسوڵخانەى ئەمەریکا سوپاسی وەزیرى داراییان کردووە کە هەنگاوى ئەرێنى ناوە بە ئاڕاستەى جێبەجێکردنى یاسای چاکسازى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ سێشەممە 9-8-2022، ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ هەریەک لە (دێڤد کۆدڵ) بەرپرسی بەشی سیاسی-ئابووری و (هيث بێڵى) سەرۆکی یەکەی ئابووری و (سێث پاچ) سەرۆکی پێشووى یەکەی ئابووری لە كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان کۆبووە.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، وەزیری دارایی و ئابووری باسی لەوەکرد، یەکێک لە دەستکەوتەکانى وەزارەتى دارایی و ئابوورى لە کابینەى نۆیەم، توانیویەتى ببێتە فاکتەرێکى بەهێز بۆ جێبەجێ کردنى یاسای چاکسازى.

 

هاوکات ئاوات جەناب نووری ئەوەشی دووپات کردووەتەوە، وەزارەتى دارایی توانیویەتى داهاتى ناوخۆ زیاد بکات و  خەرجییەکان کەم بکاتەوە.

 

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، شاندی میوان پشتگیری خۆیان بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری دەربڕی و سوپاسى وەزیرى دارایی و ئابووریان کرد کە توانیویەتى هەنگاوى ئەرێنى بە ئاراستەى جێبەجێکردنى یاسای چاکسازى بنێت و ئاماژەشیان بەوەدا، "هاوکارێکى بەهێز دەبین بۆ بەرەو پێشبردنى تواناى فەرمانبەرانى وەزارەتى دارایی و ئابوورى."