گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

سبەینێ پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

2022.08.09 - 11:56
App store icon Play store icon Play store icon
سبەینێ پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

ناس کورد-

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، سبەینێ چوارشەممە پلەکانی گەرما لە هەندێک ناوچە بەرزدەبنەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە 10-8-2022 ئاسمانی ھەرێم ساماڵ و ڕوون دەبێت، لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری بارستە ھەوای فێنکی دەریای ناوەراست پلەکانی گەرما لەناوچەکانی ناوەراست و رۆژئاوای ھەرێم بەشێوەیەکی جێگیر دەمێنێتەوە و لەناوچەکانی رۆژھەڵات و باشوری ھەرێم بە رێژەی ١ تا ٢ پلە بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە. 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەکانی گەرما بەم شێوەیە دەبێت، سلێمانی ٤٣ بە ٢٨، ھەولێر ٤٢ بە ٢٨ پلە، دھۆک ٤١ بە ٢٧ پلە، ھەڵەبجە ٤٤ بە ٢٨ پلە، کەرکوک ٤٤ بە ٣٠ پلە، لەناوچەکانی گەرمیان ٤٧ پلە بە ٣٠ پلە، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٤٣ بە ٢٧ پلە و لە سنوری ئیدارەی سۆران ٤٢ بە ٢٥ پلە دەبێت.