گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

بە تۆمەتی کوشتن فەرماندەیەکی یەکێتی و شەش پاسەوانی خۆیان ڕادەستی دادگا کرد

2022.08.09 - 10:06
App store icon Play store icon Play store icon
بە تۆمەتی کوشتن فەرماندەیەکی یەکێتی و شەش پاسەوانی خۆیان ڕادەستی دادگا کرد

 ناس کورد- 

لیوا حاجی عوسمان فەرماندەی پێشووی لیوای ١٣٦ـی هێزەکانی ٧٠ـی پێشمەرگە لەگەڵ شەش پاسەوانیدا کە تۆمەتبارن بە تەقەکردن لە خۆپیشاندەرانی کفری، خۆیان رادەستی دادگا کرد و لەئێستادا دەستبەسەرن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان (سێشەممە 9-8-2022) بە "ناس کورد"ی وت، "بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە لیوا عوسمان حەسەن، فەرماندەی پێشوی لیوای 136ی هێزەکانی 70ی پێشمەرگە، لەگەڵ شەش پێشمەرگە و پاسەوانیدا بە مادەی 406 خۆیان رادەستی دادگا کردووە." 

 

فەرمانی دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانە، لەسەر بنەمای سکاڵایەکی خێزانی (شڤان محەمەد شکور) بووە کە یەکێک بوو لە قوربانیانی خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی کفری لە رۆژانی 9 و 10-12-2020 بەڕێوەچوو.