گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەبارەى پەکەکەوە

تورکیا داوایەک ئاڕاستەى عێراق دەکات

2022.08.08 - 15:11
App store icon Play store icon Play store icon
تورکیا داوایەک ئاڕاستەى عێراق دەکات

ناس کورد-

 

تورکیا جەخت لە بەردەوامى ئۆپراسیۆنى سەربازیى دەکاتەوە لەسەر خاکى عێراق و هەرێمى کوردستان، تا ئەو کاتەى بەغدا پەکەکە بە "ڕێکخراوێکى تیرۆریستى" دەناسێنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە میانی کردنەوەی ١٣هه‌مین کۆنفرانسی باڵیۆزاندا کە لە ئەنقەرە سازکرا وتى "خوازیاری بینینی عێراقێکی سەقامگیر، خۆشگوزەران و ئاسوودە دەکەین کە بەتەواوی مانا خاوەنی سەروەری خاکەکەى بێت لە هەموو شوێنێکی وڵاتەکەدا".

 

وتیشى "بوونی پەکەکە لەو وڵاتە رەهەندێکی گرنگی پەیوەندییەکانمانە لەگەڵ عێراق. سەرەتا چاوەڕوانین عێراق ئەوە رابگەیەنێت کە پەکەکە رێکخراوێكی تیرۆریستییە و هەنگاوی بەرجەستە دژ بەو رێکخراوە بگرێتەبەر".

 

 چاوشئۆغڵو جەختیکردەوە "تا بەجێگەیاندنی ئەو چاوەڕوانییەمان، بەردەوام دەبین لەسەر گرتنەبەری ئەو رێوشوێنانەی ئاسایشی نیشتمانیمان پێویستیەتى".

 

لەبارەى ئۆپراسیۆنەکانى تورکیا لە رۆژئاواى کوردستان، چاوشئۆغڵو وتى " پەکەکە/یەپەگە/پەیەدە و درێژکراوەکانیان بەردەوامن لە هێرش. با چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ نه‌كرێت وڵاتەکەمان کە هاوکاری دابینکردنی ئاسایشی ملیۆنان سوریی دەکات، بێ دەنگ بێت بەرامبەر ئەو هێرشانە".