گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

پارتى: لەدانوستانەکان لەیەک نزیکبوونەوە هەیە

2022.08.08 - 14:35
App store icon Play store icon Play store icon
پارتى: لەدانوستانەکان لەیەک نزیکبوونەوە هەیە

ناس کورد-

 

 راوێژکاری مەکتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند، لەدانوستانەکانیاندا لەگەڵ لایەنەکان لەیەک نزیکبوونەوە هەیە بۆ پێکهێنانى بەرەیەکى کوردى لەبەغدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عارف روشدی (8-8-2022) بە پێگەى فەرمى حزبەکەى وت " بۆ رێکخستنی ناوماڵی کوردستانی، پارتى چەندین جار لەگەڵ یەکێتیی کۆبۆتەوە و دەیەوێت لەگەڵ لایەنەکانی دیکەش کۆبێتەوە بۆ ئەوەی بەرەیەکی بەھێزی کوردی ھەبێت بتوانێ بەرگری لە مافەکانی کوردستان بکات کە ھەر گۆڕانکاریەک لە عێراق ھەبێت".

 

وتیشى "لەو دانوستانانەی دەکرێن لێک نزیکبوونەوە ھەیە و دەمانەوێت ئەو لێک نزیکبوونەوە لەگەڵ لایەنەکانی دیکەش ھەبێت، بۆ ئەوەی ھیچ لایەنێک بە تەنھا نەمێنێت".