گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرمى

لەهەولێر ڕێوشوێنەکان ’’توندتردەکرێن و هێزەکانیش زیاد دەکرێن’’

2022.08.08 - 14:06
App store icon Play store icon Play store icon
لەهەولێر  ڕێوشوێنەکان ’’توندتردەکرێن و هێزەکانیش زیاد دەکرێن’’

ناس کورد-

 

پارێزگارى هەولێر رایگەیاند، ژمارەى ئەو هێزانە زیاد دەکەن کە لەگەڵ کارمەندانى شارەوانى رێگرى لە زیادەڕۆیی دەکەن و رێوشوێنەکانیش توندتر دەکەنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئومێد خۆشناو (8-8-2022) لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا ئاماژەى بەوەکرد، بەشێک لە زیادەڕۆییەکان و دروستکردنى خانوو بەزیادەڕۆ، هۆکاربوون بۆ گۆڕینی ئاڕاستەی ڕێڕەوە سروشتییەکان و دروستبونی لافاو.

 

وتیشى "بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێم و لەگەڵ وەزیری ناوخۆ و سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر و قایمقامیەتەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕێوشوێنەکانی ڕوبەڕوبونەوەی زیادەڕەوی توندترکراون".

 

پارێزگارى هەولێر جەختیکردەوە، ئەو هێزەی  لەگەڵ کارمەندانی شارەوانی زیادەڕەوییەکان تێکدەدەن زیاتر دەکەن.