گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ژنێک بەهۆی لێدانی دەرزیی هەڵە گیانی لەدەستدا و پەرستارێکیش هەڵهات

2022.08.08 - 13:50
App store icon Play store icon Play store icon
ژنێک بەهۆی لێدانی دەرزیی هەڵە گیانی لەدەستدا و پەرستارێکیش هەڵهات

ناس کورد- 

 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕاگەیاند، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژنێکی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو بەهۆی لێدانی دەرزی هەڵە لە نەخۆشخانەی شوهەدای ئەو شارە گیانی لەدەستدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی ڕێکخراوەکە، سەبریە جەوانمێری دوێنێ یەکشەممە 7-8-2022، دوای سەردانی بۆ نەخۆشخانەی شوهەدا، لەلایەن یەکێک لە پەرستارەکان دەرزی لێدراوە و دواتر تووشی گەشکە بووە و گیانی لەدەستداوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، پەرستارەکە بەناوی «ن.ا» دوای گیانلەدەستدانی سەبریە جەوانمێری لە نەخۆشخانە دیار نەماوە و هەڵهاتووە.

 

سەبریە جەوانمێری خەڵکی گوندی جەوانمێر سەر بە ناوچەی پشت تەنگ لە سەرپێڵی زەهاوە و دایکی پێنج منداڵ بووە.