گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوای مردنى باوکی

زارا محەمەدی گەڕایەوە زیندان

2022.08.08 - 12:44
App store icon Play store icon Play store icon
زارا محەمەدی گەڕایەوە زیندان

ناس کورد-

 

زارا محەمەدی مامۆستای زمانی کوردی دوای دوو هەفتە لە کۆچی دوایی باوکی بە مەبەستی تەواوکردنى سزای زیندانیەکەى، خۆی بە زیندانى سنە ناساندەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زارا محەمەدی  بەرپرسی ئەنجومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژین، 26 ى حوزەیران دوای ئەوەی باوکی لە نەخۆشخانە لە بەشی چاودێریی چڕدا ڕاگیرابوو، بە مەبەستی چاوپێکەوتنی باوکی رێگەى پێدرا 10 رۆژ لەبەندیخانە بچێتە دەرەوە، دواتر و بەهۆى مردنى باوکى سێ جار وادەکەى بۆ دریژکرایەوە، ئەوەش پەپێی ڕێکخراوى مافى مرۆڤى هەنگاو.

 

زارا دواجار دوای 40 ڕۆژ و لەکاتێکدا دوو هەفتە لە کۆچی دوایی باوکی تێپەڕبووە، گەڕایەوە بەندیخانە.

 

زارا محەمەدی پێشتر بە تۆمەتی پێکهێنانی گرووپ و دەستە دژی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران سزاى 10 ساڵ زیندانى بەسەردا سەپێنرا، دواتریش سزاکەى بۆ پێنج ساڵ کەمکرایەوە.