گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

نزیکەى 100 ملیار دینار لەبەغداوە گەیشتە هەرێم

2022.08.08 - 11:28
App store icon Play store icon Play store icon
نزیکەى 100 ملیار دینار لەبەغداوە گەیشتە هەرێم

ناس کورد-

 

وەزارەتى بازرگانى هەرێم رایگەیاند، بەشێکی دیکەی شایستە دارایییەکان بەسەر جوتیاراندا دابەش دەکرێت، دواى ئەوەى لەبەغداوە خراوەتە سەر حسابی وەزارەتەکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە راگەیەنراوێکدا وتى "بڕی ٩٧ ملیار و ٣٦٢ ملیۆن دینار هاتووەتە سەر حسابی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە بریتییە لە بەشێکی تری شایستە داراییەکانی جووتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بەمشێوەیەی لای خوارەوە :

 

سلێمانی، بڕی ٥٠ ملیار و ٣٦٢ ملیۆن دینار.

هەولێر، بڕی ٣٠ ملیار دینار.

دهۆک، بڕی ١٧ ملیار دینار.

 

وتیشى پاش تەواوبوونی ڕێکارە کارگێری و داراییەکان، لە ئایندەیەکی نزیکدا بەسەر جووتیاراندا بەپێی ڕۆژی ڕادەستکردنی گەنم بە سایلۆکان دابەش دەکرێت.