ناس کورد-
موقتەدا سەدر سەرۆکى رەوتى سەدر رایگەیاند، چاکسازی بەسەر گەندەڵیدا سەردەکەوێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەدر (8 ئابى 2022) لە پەیامێکدا بەبۆنەى یادى موحەرەم ئاماژەى بە رێپێوانى لایەنگرانى لە ناوچەى سەوز کردووە و جەختیکردووەتەوە "چاکسازی بەسەر گەندەڵیدا سەردەکەوێت هەروەک چۆن خوێن بەسەر شمشێردا سەرکەوتووە".
ژمارەیەکى زۆر لە لایەنگرانى رەوتى سەدر سەرلەبەیانى دووشەممە لە گۆڕەپانى تەحریرەوە بە ئاڕاستەى ناوچەى سەوز بەڕێکەوتن، وەک ئامادەکارییەک بۆ زیندوکردنەوەى ڕێوڕەسمەکانى نۆى موحەرەم.
بەپێی ئەو وێنە و گرتە ڤیدیۆییانەى "ناس" بینیویەتى، (8 ئابى 2022) دەردەکەوێت، کە لایەنگرانى سەدر بەڕێپێوان لە گۆڕەپانى تەحریرەوە بەرەو ناوچەى سەوز بەڕێوەن.