گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

دەستەى سەربەخۆى مافى مرۆڤ لەسەر دەستگیرکردنى خۆپیشاندەران و سزادراوانى بادینان هاتەدەنگ

2022.08.08 - 10:47
App store icon Play store icon Play store icon
دەستەى سەربەخۆى مافى مرۆڤ لەسەر دەستگیرکردنى خۆپیشاندەران و سزادراوانى بادینان هاتەدەنگ

ناس کورد-

 

سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێم رایگەیاند، بڕیارە دادگا بەجیا بڕیار لەسەر کەیسى هەر سزادراوێکى بادینان بدات داواشدەکات ڕێز له‌ده‌ستور و له ‌یاسای ڕێكخستنی خۆپیشاندان یاسای ژماره‌ (11) ی 2010 بگیرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مونا یاقو (8-8-2022) بە دەنگى ئەمەریکاى وت "هه‌فته‌ی ڕابردوو كۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵیمان كرد، من و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری و سه‌رۆكی داواكاری گشتی و گه‌یشتینه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ با بڕیارێک ده‌ربچێت بۆ هه‌ریه‌ک به‌ته‌نها پاش ئه‌وه‌ی دادگا كه‌یسی هه‌ریه‌كه‌یان به‌جیا ببینێته‌وه،‌ نه‌ک بڕیارێكی گشتگیر ده‌ربچێت بۆ هه‌موویان پێیان باشبوو كه‌ ئاوا زیاتر یاسایی تر و ڕاستره".

 

وتیشى "بۆیه‌ چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین له‌چاكسازی فایلیان بچێته‌ داواكاری گشتی ئینجا بچێته‌ دادگا و هه‌تا ڕای خۆیان بده‌ن. "

 

مونا یاقو باسى لەوەشکرد، داواکارى سزادراوە مانگرتووەکان ئازادكردنی مه‌رجدارە كه‌ له‌یاسای (اصول محاكمه‌ی جزائی) عێراقیدا باسكراوه‌ چه‌ند مه‌رجی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕێگه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه‌ ئه‌و ڕێگه‌یه‌ تۆزێک ئاڵۆزه‌ واته‌ ڕۆتینێكی زۆری تێدایه‌ له‌چاكسازییه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات كه‌ پارێزه‌ره‌كه‌یان داواكارییه‌ک پێشكه‌شی كردووه‌ بۆئه‌وه‌ی بزانن له‌وێ ئایا ڕه‌فتاری باشبووه‌ و هیچ كێشه‌یه‌كی نییه‌ و شایسته‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌ربچێت پێش ماوه‌ی خۆی به‌پێی ئازادكردنی مه‌رجدار یان نا.

 

دەشڵێت "دواتر ئه‌و داواكارییه‌ ده‌چێته‌ لای داواكاری گشتی ئه‌ویش دراسه‌ی كه‌یسه‌كه‌ ده‌كات داواكاری گشتیش ده‌بێت ڕای خۆیان بده‌ن ئایا له‌ڕووی یاساوه‌ هیچ كێشه‌یه‌ک هه‌یه‌ یاخود نا پاشان ده‌چێت دادگای كه‌تن ده‌بێت بڕیاره‌كه‌ له‌وێ ده‌ربچێت".

 

بەوتەى مونا یاقو، دۆخی زیندانییە مانگرتووەکانی شیلادزێ باشە، بەڵام لە مانگرتن بەردەوامن.

 

سەبارەت بە داواکارییەکەى بۆ بینینى سەرۆکى حکومەت، مونا یاقو وتى ""تا ئێستاش سەرۆکی حکومەتم نەبینیوەو وەڵامم نەدراوەتەوە".

 

هەروەها لەبارەى دەستگیرکردنی خۆبەخش و ئەندامانی نەوەی نوێ لە سلێمانی و هەولێر بەهۆی ئەنجامدانی خۆپیشاندانەوە، سەرۆکى دەستەى مافى مرۆڤ جەختیکردەوە "ئێمه‌ داواده‌كه‌ین ڕێز له‌ده‌ستور و له ‌یاسای ڕێكخستنی خۆپیشاندان یاسای ژماره‌ (11) ی 2010 بگیرێت، یاسا سه‌روه‌ر بێت ئه‌گه‌ر هاتوو خۆپیشانده‌ره‌كان به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌یان كردبێت ده‌بێت ڕێز له‌ داواكاریان بگیرێت و به‌بێ كێشه‌ مافی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌و مافه‌ ته‌نها له‌یاسا نه‌هاتووه‌، به‌ڵكو له‌ده‌ستوری عێراقیش مادده‌ (38) به‌ئاشكرا باسكراوه‌ مافی ئەنجامدا كه‌ مافی هه‌ر هاوڵاتیه‌كه‌ له‌عێراق به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه‌ مه‌رجی بۆ دانراوه‌ واته‌ به‌شێوه‌ی ڕه‌ها نییه‌. "