گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

کەشى 48 کاتژمێر: خۆڵبارین و بەرزبوونەوەى پلەى گەرما

2022.08.08 - 10:23
App store icon Play store icon Play store icon
کەشى 48 کاتژمێر: خۆڵبارین و بەرزبوونەوەى پلەى گەرما

ناس کورد-

 

کەشناسی هەرێم پێشبیندەکات، سبەینێ پلەى گەرما روو لەبەرزبوونەوە بکات، دواى نزمبوونەوەى لەمڕۆدا، لەگەڵ بوونى تۆزو خۆڵ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

 

ئەمڕۆ 8- 8- 2022

 

کەش/ ئاسمان بە شێوەیەکى گشتى ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزو خۆڵ تاکو کاتەکانی بەرەبەیان  بەردەوامی دەبێت کاریەگەری لەناوچەکانی رۆژهەڵات و باشووری هەرێم کەمێک زیاتر دەبێ..

خێراى با / مام ناوەند دەبێت (10- 20) کم/س

ئاراستەی با /  باکورى ڕوژئاوا .

پلەکانی گەرما / کە لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلە  بە بەراورد لەگەڵ تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

May be an image of map and text

مەوداى بینین / لەنێوان (6-7) کم  دەبێت لەناوچەکانی رۆهەڵاتی هەرێم وە باشوور لەنیوان (3-5) کم دەبێ .

 

سبەی 9- 8- 2022

کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت ، لەگەڵ تۆزێکی سووک لەناوچەکانی باشووری هەرێم.

پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبنەوە بە  (1-2) پلە  بەراورد بە  تۆمارکراوەکانى ڕۆژى پێشوو.

خێراى با / مام ناوەند دەبێت (10-20 )کم/س

ئاراستەی با /  باکورى ڕوژئاوا .

مەودای بینین /  ( 7– 9 ) کم دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر  : 43

سلێمانی : 41

دهۆک  : 40

کەرکوک : 45

زاخۆ     :42

هەڵەبجە : 42

سۆران  : 40

راپەرین : 41

گەرمیان: 44

 

بەشى پێشبینى / 8- 8- 2022