گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرمى

گۆڕانکاریی لە نرخى گەشتى ئاسمانى نێوان بەغدا و هەولێر دەکرێت

2022.08.08 - 09:07
App store icon Play store icon Play store icon
گۆڕانکاریی لە نرخى گەشتى ئاسمانى نێوان بەغدا و هەولێر دەکرێت

ناس کورد-

وەزیرى گواستنەوەى عێراق رایگەیاند، سەرقاڵى پێداچونەوەن بە نرخى بلیتى گەشتى ئاسمانى نێوان بەغدا و هەولێر.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناسر شبلى بە ئاژانسى فەرمى عێراقى وت "وەزارەت هێڵى ئاسمانى عێراقى راسپاردووە بۆ پێداچوونەوە بە نرخى گەشتى ئاسمانى نێوان بەغدا و هەولێر".

 

وتیشى "لیژنەیەکى تایبەتمەندى هێڵى ئاسمانى لەئێستادا سەرقاڵى پێداچوونەوەیە بە نرخەکان و دواتر لەئەنجامەکەى ئاگادارمان دەکاتەوە".