گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پێدانی کارەبای نیشتمانی کەم دەبێتەوە

2022.08.07 - 21:02
App store icon Play store icon Play store icon
پێدانی کارەبای نیشتمانی کەم دەبێتەوە

ناس کورد-

بەھۆی شەپۆلی گەرما خواست لەسەر کارەبا زیادیکردوە و پێدانی کارەبای نیشتمانیش کەمکراوەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای ھەرێم (یەکشەممە 7-8-2022) ڕایگەیاند، "لەئێستادا بەھۆی شەپۆلی گەرما، خواست لەسەر بەکارھێنانی کارەبا زۆر زیادیکردووە و فشار لەسەر تۆڕەکانی کارەباش دروستبووە، ئەوەش بووەتە ھۆی کەمکردنەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ھەوڵێکی زۆر ھەیە بۆ ئەوەی پێدانی کارەبای نیشتمانی بە ھاووڵاتیان زیاد بکەنەوە بۆ 15 کاتژمێر، بۆ ئەو مەبەستەش پڕۆژەیەک لە بازیان ھەیە و بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بڕی 500 مێگاوات کارەبا زیاد بکرێت."