گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هاتوچۆ لەبارەی سیستمی نوێی کامێرای تیژڕەوی ڕوونکردنەوە بە شۆفێران دەدات

2022.08.07 - 20:11
App store icon Play store icon Play store icon
هاتوچۆ لەبارەی سیستمی نوێی کامێرای تیژڕەوی ڕوونکردنەوە بە شۆفێران دەدات

ناس کورد- 

بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم ڕوونكردنەوە لەبارەی دانانی سیستمی نوێی كامێرای تایبەت بە تۆماركردنی تیژڕەویی دەدات و دەڵێت، شۆفێران بەدەست خۆیانە، ئەگەر سەرپێچی نەکەن یەك دینار نادەنە حكومەت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیوا عەبدولقادر عەزیز، بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا (یەکشەممە 7-8-2022) ڕایگەیاند، " ئەوەی لەسەر سیستمی نوێی کامێرای تایبەت بە تۆمارکردنی تیژڕەوی باسدەكرێت گوایە شۆفێران سزایەکی زۆریان بۆ دێتەوە و دەبێت مانگانە پارەیەکی زۆر بدەن هیچ بنەمایەکی نییە." 

 

وتیشی، "هەر شۆفێرێك پابەندی ڕێنماییەكانی هاتوچۆ بێت و لە خێرایی دیاریکراو لانەدات یەك دینار ناداتە حكومەت." 

 

بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، " سەرەتای جێبەجێكردنی سیستمەكە لە سلێمانی دەبێت، پێش جێبەجێكردنیشی ڕێنمایی نوێ دەردەكرێت و شۆفێران ئاگاداردەكرێنەوە."