گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

لاهور شێخ جەنگی لەسەر خۆپیشاندانەکانی هەرێم هاتەدەنگ و باس لە ڕاپەڕینی چەکداری دەکات

2022.08.07 - 15:57
App store icon Play store icon Play store icon
لاهور شێخ جەنگی لەسەر خۆپیشاندانەکانی هەرێم هاتەدەنگ و باس لە ڕاپەڕینی چەکداری دەکات

ناس کورد- 

لاهور شێخ جەنگی لەسەر خۆپیشاندانەکانی هەرێمی کوردستان هاتەدەنگ و لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، "خۆپیشاندانی ناڕێکخراو ناتوانێتی گۆڕانکاریی ڕاستەقینە بکات، بەڵام ئەو ڕەفتارەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە لایەن دەسەڵاتدارانی هەرێمەوە کرا بەرامبەر بە ئەندامانی پەرلەمان و ڕۆژنامەنووسان و خۆپیشاندەرانی سڤیل، بە هەموو شێوەیەک ڕەت دەکەینەوە و بە هەنگاوێکی زۆر مەترسیداری دەزانین."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی پەیامەکەی لاهور شێخ جەنگی: 

 

سەرەڕای باوەڕنەبوونم بە خۆپیشاندانی ناڕێکخراو کە ناتوانێت گۆڕانکاریی ڕاستەقینە بکات، بەڵام ئەو ڕەفتارەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە لایەن دەسەڵاتدارانی هەرێمەوە کرا بەرامبەر بە ئەندامانی پەرلەمان و ڕۆژنامەنووسان و خۆپیشاندەرانی سڤیل، بە هەموو شێوەیەک ڕەت دەکەینەوە و بە هەنگاوێکی زۆر مەترسیداری دەزانین و پاشەکشێیەکی گەورەیە بۆ ئازادی ڕادەبڕین و داواکردنی مافی تاکە کەسی لە هەرێمی کوردستان، لە کاتێکدا جەنابی مام جەلال هەمیشە بە شانازییەوە باسی لێوە دەکرد. دەبێت دەسەڵاتدارانی هەرێم ئەوە لەبەرچاو بگرن کە بەردەوامبوونی ئەم شێوازی ڕووبەڕووبوونەوەیەی میللەت سەر دەکێشێت بۆ ڕاپەڕینی چەکداریی کە لەوانەیە هیچ کەسێک لە ئێمەومانان ئاواتەخواز نەبێت پێی.

----------