گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بەغدا بڕە پارەیەک بۆ هەرێم دەنێرێت و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت

2022.08.07 - 14:36
App store icon Play store icon Play store icon
بەغدا بڕە پارەیەک بۆ هەرێم دەنێرێت و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت

ناس کورد- 

وەزیری بازرگانیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ پارەی قەرزی گەنمی جوتیاران بخرێتە سەر حیسابی وەزارەتەکەیان و لەدوو رۆژ رێکارەکان تەواو دەبن و دواتر دەست بەدابەشکردنی دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەمال موسلم، وەزیری بازرگانیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان (یەکشەممە 7-8-2022) بە میدیای فەرمیی پارتیی ڕاگەیاند، "بڕیارە ئەمڕۆ پارەی قەرزی جووتیاران بۆ ساڵانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦ بخرێتە سەر حیسابی وەزارەتی بازرگانیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، دواتر دەست بە رێکارەکان دەکەین کە تەواوبوو دابەش دەکرێت".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ھەندێک رێکاری بانکی ھەیە پێویستە بگیرێتەبەر و دوو رۆژی پێویستە بۆ ئەوەی دەست بەدابەشکردنی بکرێت، بەڵام گرنگ ئەوەیە پارەکە بگاتە دەستی ئێمە و دواتر ئێمە دەست بە دابەشکردنی دەکەین".

 

بڕە پارەکە ھی ساڵانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ و٢٠١٦یە کە لای حکوومەتی عێراق ماوە و بڕەکەی ٣٠٨ ملیار دینارە.