گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بەوێنە؛ گەنجێک لە شارەزوور بە دەستڕێژی گوللـە کوژرا

2022.08.07 - 14:17
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ گەنجێک لە شارەزوور بە دەستڕێژی گوللـە کوژرا

ناس کورد-

 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێك گەیەندرایە نەخۆشخانەی شەهید ڕەئوف بەگ لە شارەزوور و بەگوێرەی زانیارییەكان لەنێو ئۆتۆمبێلەكەیدا دەستڕیژی گوللـەی لێکراوە و کوژراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ (یەکشەممە 7-8-2022 تەرمی گەنجێك کە لە سییەکانی تەمەنیدا بووە و شوێنەواری گوللـە بە جەستەیەوەیە. 

 

بەگوێرەی زانیارییەکان، کوژراوەکە خەڵکی ناحیەی زەڕایەنە و ئەمڕۆ یەکشەممە  لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا دەستڕێژی گوللـەی لێکراوە و کوژراوە. 

 

تاوەکو ئێستا دەزگا ئەمنییەکان هیچ زانیارییەکیان بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکان، ڕووداوەكە پەیوەندی بە كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە هەیە.