گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

بەوێنە؛ کاندیدێکی سەرۆک کۆمار دەستگیرکرا

2022.08.07 - 13:14
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ کاندیدێکی سەرۆک کۆمار دەستگیرکرا

ناس کورد- 

ئومێد پاڵانی کە یەکێکە لە کاندیدانی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، ڕایگەیاند، دوێنێ لەکاتی چا خواردنەوەدا لە لە چایخانەیەکی هەولێر دەستگیرکراوە و دوای پێنج کاتژمێر ئازاد کراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئومێد پاڵانی، کاندیدی سەرۆک کۆمار لەگەڵ دوو پارێزەری هاوڕێیدا (یەکشەممە 7-8-2022) ڕایگەیاند، "ئێوارەی دوێنی شەممە لە چایخانە دانیشتبووین بەدەم چا خواردنەوە وێنەیەکمان چرکاند، یەکسەر هێزێکی ئەمنی هاتن و موبایلەکانیان لە ئێمە وەرگرت و دەستگیریان کردین و ئێمەیان بردە ئاسایشی هەولێر."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " لەوێ ئێمە خۆمان بەوان ناساند کە پارێزەرین، بەڵام ئێمەیان هێشتەوە بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر دواتر بەرپرسەکەیان داوای لێبوردنی کرد کە ئێمەیان بە هەڵە گرتووە، ئینجا  کاتژمێر (١١) یانزەی شەو ئێمەیان ئازادکرد." 

 

May be an image of 7 people, people sitting and people standing

 

May be an image of 8 people