گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ڕۆژی سێشەممە کرایە پشووی فەرمی

2022.08.07 - 12:09
App store icon Play store icon Play store icon
ڕۆژی سێشەممە کرایە پشووی فەرمی

ناس کورد- 

حکومەتی عێراق بڕیاری دا، بەبۆنەی یادی عاشوراوە ڕۆژی سێشەممە لەتەواوی پارێزگاکانی عێراق بکاتە پشووی فەرمی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی سێشەممە 9-8-2022 کە هاوکاتە لەگەڵ 10ی موحەڕەم، لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکانی عێراق پشووی فەرمییە. 

 

ئەمە لەکاتێکدایە لە هەرێمی کوردستان سبەینێ دووشەممە بەو بۆنەیەوە پشووە و فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "رۆژی دووشەممە 8-8-2022 کە دەکاتە رۆژی 10ی موحەڕەمی 1444ی کۆچی، لە تەواوی دامودەزگا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان پشووی فەڕمییە و رۆژی سێشەممە 9-8-2022 دەوامی فەڕمی دەبێت".