گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پرسیارە باوەکان لەسەر پەردەی کچێنی و کێشە کۆمەڵایەتییەکان

2022.08.07 - 12:02
App store icon Play store icon Play store icon
پرسیارە باوەکان لەسەر پەردەی کچێنی و کێشە کۆمەڵایەتییەکان

ناس کورد- 

د. دیلمان ئازاد خۆشناو، پسپۆڕی پزیشکیی دادوەری لە نوسینێکدا وەڵامی چەند پرسیارێکی تایبەت بە پەردەی کچێنی دەداتەوە و باس لەو کێشانە دەکات کە دروستی دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

دەقی نوسینەکە:




- چەند جۆر پەردەی کچێنی هەیە؟

وەڵام/زۆر جۆر هەیە و دابەشکردنیان بە پێی کرانەوە و ئەستووری و لێواری پەردەکەیە.

- پەردەی کچێنی چ جۆرە کێشەیەک دروستدەکات؟

وەڵام/دوو جۆر کێشە دروستدەکات:

+ کێشەی کۆمەڵایەتی: لە سێ جۆر پەردە ڕوودەدات جۆری لاستیکی(مەتاتی)، جۆری شریتی و هەندێک جار جۆری کرانەوەی گەورە).

+ کێشەی تەندروستی: جۆری قەپات و جۆری کرانەوەی تەسک. جۆری قەپات کێشە دروستدەکات کە کچ دەگاتە تەمەنی هەرزەکاری و کاتی بێ نوێژی بەڵام جۆری کرانەوەی تەسک یان بچوک ڕێگر دەبێت لە پرۆسەی هاوسەرگیری.

-بچمە کوێ بۆ پشکنینی پەردەی کچێنی؟

وەڵام/ تەنها لای پزیشکی پسپۆری دادوەری.

- نامەوێت کەس بزانێت و پۆلیس بزانێت فەحسم کردووە، چۆن ئەوە بکەم؟

وەڵام/ تەنها لای لێکۆلەوەری دادییەوە دێتە لای پزیشکی دادوەری ئێمەش ڕاپۆرتت دەدەینێ، ئیدی تۆ ئازادیت دەیکەیتە سکاڵا یان نا . بەهیچ شێوەیەک کەس بۆی نییە بۆت بکاتە سکاڵا جگە خۆت. ئەو ڕاپۆرتەش بۆ ئەوەیە وەڵامێکت پێ بیت فەرمی بێت. کەواتە کە ناوی لێکۆلەوەری دادی دیت هیچ ترسی ناوێت و نابێتە سکاڵا و تەنها خۆت بەرپرسی لە کەیسی خۆت.

-  لەشەوی هاوسەرگیری مەرجە تەنها خوێن ببینیت؟

وەڵام/نەخێر مەرج نییە خوێن ببینی، هەندێک جۆرە پەردە هەر لە بنەڕەتەوە خوێن نابینی وەک مەتاتی و شریت و هەندێکجار لە کرانەوەی بەرین. هەندێکی تر تەنها زەرداییەک دەبینی، زۆر جار ئەو زەرداییە بزر دەبێت و هەر هیچ هەستی پێ ناکات.

-  پەردەی کچێنی مەتاتی (لاستیکی)نەشتەرگەری دەوێ؟

وەڵام /نەخێر هیچ جۆرە پەردەیەک نەشتەرگەری ناوێت تەنها جۆری کرانەوەی تەسک نەبێت، ئەویش بۆ بەردەوامبوونی پرۆسەی هاوسەرگیرییە.

هەروەها جۆری قەپات ئەویش بۆ بینینی سوڕی مانگانە.

- پەردەی کچێنی جۆرئ مەتاتی ڕێگرە لە منداڵ بوون؟

وەڵام/نەخێر هیچ پەیوەندی نییە ئەویش لادەچێت بەیەکەم منداڵ بوون بەشێوەی سروشتی، واتا ئەگەر بە نەشتەرگەری منداڵی ببێت ئەوا پەردەی کچێنی هەر دەمێنێت.

-پەردەی کچێنی تەنها بە سێکس کردن دەڕوات؟

وەڵام/نەخێر زۆر جار زەبری دەرەکی گەورەش دەبێتەهۆی لەناوبردنی پەردەی کچێنی .

- دەتوانم ڕاستەوخۆ نەشتەرگەری پەردەی کچێنی بکەم لای پسپۆری ئافرەتان بۆ بەردەوامبوونی پرۆسەی هاوسەرگیری؟

وەڵام/ نەخێر هیچ پزیشکێک لەڕووی یاساییەوە بۆی نییە نەشتەرگەری بکات بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری بێ ڕاپۆرتی پزیشکی دادوەری

------------------------------------------------

د. دیلمان ئازاد خۆشناو

پسپۆڕی پزیشکیی دادوەری

مامۆستا لە کۆلێجی پزیشکی