گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژووری ڤی ئای پی و بەدڕەوشتی

وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی چەند نهێنییەک لەسەر زیندانەکانی هەرێم ئاشکرا دەکات

2022.08.07 - 10:35
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی چەند نهێنییەک لەسەر زیندانەکانی هەرێم ئاشکرا دەکات

ناس کورد- 

 

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێم ڕایگەیاند، لە زیندانەکانی هەرێمی کوردستان ژووری ڤی ئای پی هەبووە کە بەیانیان و نیوەڕوان، نانی گەرم و قەیماغ و کفتە و کەبابیان بۆ چووە، دەشڵێت، لە چاکسازی هەبووە وەستایان بردووە و بە پلاستیک ژووری تایبەت بۆ کاری بەدڕەوشتی دروستکراوە، لە چاکسازییەکیش بە درۆن مادەی هۆشبەر گوازراوەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی ڕایگەیاند، "دەستمان بەسەر درۆندا گرتووە کە لەنێو چاکسازییەکاندا مادەی هۆشبەری پێ گوازراوەتەوە." 

 

وتیشی، " لە ڕێگەی درۆنەکەوە مادەی هۆشبەر لەنێو هۆڵی چاکسازییەکەدا گوازراوەتەوە، لەئێستادا دەستمان بەسەردا گرتووە و لیژنەی لێکۆڵینەوەمان بۆ پێکهێناوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "هەروەها مەوای پلاستیک (pvc) و وەستا بردراوەتە ژوورەوە، ژووری بچوک بۆ کاری بەدڕەوشتی دروست کراوە." 

 

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی باس لەوەش دەکات، "چومەتە چاکسازی بینیومە، هۆڵێک پێنج کەسی تێدایە، بەڵام هۆڵێکی دیکە 20 کەسی تێدایە، جگە لەوەی دیزاینی ژوورەکە زۆر جیازبوو و زانیومە کە بەیانیان نانی گەرم و قەیماغیان بۆ دەچێت و نیوەڕۆ کفتە و کەبابیان بۆ دەچێت، واتە ڤی ئای پی بوو." 

 

باسی لەوەشکرد، "کە هاتینە دەرەوە وتم ئەو ژوورە ڤی ئای پییە لابەرە، بەڵام وتی، ناتوانم، چونکە ئەگەری هەیە منداڵەکانم بڕفێنن، لەبەرئەوەی هەندێک لەو کەسانە مافیان و لە دەرەوە خەڵکیان هەیە، بەڵام لە کۆتاییدا من لامبرد."