ناس کورد-
هاوپەمانیی نەسری حەیدەر عەبادی لەسەرخۆپیشاندانەكانی كوردستان هاتە دەنگ و ڕایگەیاند، مافی هەموو عێراقییەکانە لە هەموو پارچەکانی عێراق بە کوردستانیشەوە کە داوای مافەکانیان بکەن و بە ئاشتیانە گوزارشتیان لێ بکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا دەربارەی خۆپیشاندانەکانی هەرێمی کوردستان (شەممە 6-8-2022) ڕایگەیاند، " دوپاتی دەکەینەوە كه ماف و ئازادییەکان بۆ هه موو عێراقییەكان لە سەرتاسەری عێراقدا وەک یەک و یەکسانە، بەتایبەت مافه مەدەنیەکان و مافی خۆپیشاندان و داواکاردنی ئاشاتیانەی ماف و داواکارییەکان."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " بەوپێیە هەر جۆرە سەرکوتکردنێکی خۆپیشاندەران و زەوتکردنی ئازادییە مەدەنییەکانیان ڕەتدەکەینەوە کە مافی هەموو عێراقییەکانە لە هەموو پارچەکانی عێراق بە کوردستانیشەوە کە داوای مافەکانیان بکەن و بە ئاشتیانە گوزارشتیان لێ بکەن."