گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هەواڵێکی مژدە بەخش بۆ هاووڵاتیان

2022.08.06 - 23:27
App store icon Play store icon Play store icon
هەواڵێکی مژدە بەخش بۆ هاووڵاتیان

ناس کورد- 

وەزیری بازرگانیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەھۆی چەند ھۆکارێک نرخی کەلوپەلی خۆراک بەرەو ھەرزانبوون دەچێت، دەشڵێت، "کۆگاکانیشمان ئێستا بەجۆرێک پڕبوون لە خۆراک شوێنی خۆراکی دیکەمان نیە، بۆیە خۆراک بەرەو ھەرزان بوونە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان (شەممە 6-8-2022) بە میدیای فەرمیی پارتیی ڕاگەیاند، "لەمەودوا ئارد و گەنم و خۆراک ھەرزان دەبێت، ئەمەش بەھۆی رێککەوتنی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا کە ئەوە کاریگەری لەسەر نرخەکان ھەبووە و ھێوربوونەوەی دۆخەکەش کاریگەری ھەبووە، ئەو ماددە خۆراکیانەی مانگانەش دەدرێت ئێستا بەردەوام دابەش دەکرێت و تا ئێستا شەش وەجبە دابەشکراوە و بەشێکی وەجبەی حەوتەمیش ھاتووە ئەوەش کاریگەری لەسەر نرخی کەلوپەل لە بازاڕ ھەیە".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ھەڵگرتنی ڕسوماتی گومرگی لەسەر کەلوپەلی خۆراک کاریگەری ھەبووە و رێگەی گرت لە بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک و تا مانگی نۆ بەردەوام دەبێت و دواتریش بەپێی پێویست حکوومەت بڕیاری لێدەدات".

 

وەزیری بازرگانی باسی لەوەشکردووە، "نرخی کەلوپەل ھەرزان بووە و تا ئێستاش کۆگاکانی ئێمە لە ھەموو شارەکان ھێندە پڕبووە کە شوێنمان نەماوە بۆ خۆراک، بۆیە خۆراکێکی زۆر ھاتووە".